رۆدیگه‌ر به ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ناسێنرا
ئه‌نتۆنیۆ رۆدیگری ئه‌ڵمانی و به‌رگریكاری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی گه‌یشته مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا و به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی به‌ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ناسێنرا ، ئه‌و به‌رگریكاره‌ی پێشووی چێڵسی دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی بۆنده‌كه‌ی.. به بێ به‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندی به مێرینگیه‌وه كرد، پێشتر یانه‌ی شاهانه رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵا رۆدیگری ته‌مه‌ن 29 ساڵا بۆ ماوه‌ی چوار وه‌رز راگه‌یاندبوو، له‌میانی ناساندنی وه‌ك یاریزانی نوێی یانه‌ی شاهانه ، رۆدیگه‌ر ووتی پێم خۆش بوو درێسی ژماره 2 بپۆشم به‌ڵام ئه‌و ژماره‌یه لای كارفاخاڵه بۆیه له نێوان هه‌ردوو ژماره 12 – 22 ژماره 22م هه‌ڵبژارد ، یاریزانه ئه‌سمه‌ره‌كه وتیشی به‌هۆی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه بۆندی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌م ڕه‌تكردۆته‌وه ، ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ریش پێی وتم كه یاریزانێكی كاریگه‌ری پێكاهاته‌كه ده‌بم و له وه‌رزی داهاتوو ئومێدی یانه‌كه ده‌بم .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP