تەندروستی عیراق: لە 24 سەعاتدا 596 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون

تەندروستی
13:55 - 2021-01-16

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق رایگەیاند لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 596 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون و 2 هەزارو 9 توشبووش چاكبوونەتەوە.
تەندروستی عیراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە لە ماوەی 24 سەعاتدا 3 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
رونیشیكردۆتەوە لە شاری كەركوكیش 43 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسەكە تۆماركراون و 461 كەسی هەڵگری ڤایرۆسەكەش چاكبونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایكردوە لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراق تائێستا 607 هەزارو 587 كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون و 567 هەزارو 898 توشبووش ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندووەو چاكبوونەتەوە، هەروەها 12 هەزارو 935 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP