لۆكاكۆ ئاماده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یه
رۆمیلۆ لۆكاكۆی به‌لژیكی و هێرشبه‌ری یانه‌ی چێڵسی ره‌زامه‌ندی خۆی پیشاندا به شێوه‌ی خواستن و بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز بگه‌ڕێته‌وه یانه‌ی ئینته‌ر میلان. لۆكاكۆی به‌لژیكی كه پێشتر و به‌رامبه‌ر به بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ بۆندێكی واژۆكردبوو، جارێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه خولی ئیتاڵی و تێچووی گواستنه‌وه‌شی ته‌نها 8 ملیۆن یۆرۆیه. لۆكاكۆی گۆڵكاری یانه‌ی چێڵسی له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند جارێك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا بوو هه‌ست به بێزاری ده‌كات له نێو یاریگای ستامفۆرد بریج.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP