موشه‌كێك ئاڕاسته‌ی كێڵگه‌ی كۆرمۆر ده‌كرێت له‌سنوری چه‌مچه‌ماڵ، بێئه‌وه‌ی زیانی گیانی لێبكه‌وێته‌وه.
له‌و ڕووه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه‌تیرۆر له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕوونیكردوه‌ته‌وه، سه‌عات چوار‌و 45 ده‌قیقه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، كاتیۆشایه‌ك له‌شوێنێكی نادیاره‌وه، ئاڕاسته‌ی كێڵگه‌ی كۆرمۆر كراوه‌و، خۆشبه‌ختانه هییچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بوو.
ڕوونیشیكردوه‌ته‌وه، هێزه‌كانیان سه‌رقاڵی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌و ڕووداوه‌و، له‌داهاتوودا ورده‌كاریی زیاتر بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بڵاوده‌كه‌نه‌وه
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP