موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، ره‌تیده‌كاته‌وه كشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی ره‌وته‌كه‌ی له‌ژێر فشاری كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بێت.
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه، بۆ یه‌كه‌م جاره ده‌یڵێم، ئه‌م جاره كۆماری ئیسلامی ئێران، هیچ جۆره فشارێكی له‌سه‌ر لایه‌نه شیعییه‌كانی عێراق دروستنه‌كردووه‌و، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، كه‌په‌رله‌منتارانی ره‌وته‌كه‌ی له‌ژێر هه‌ره‌شه‌ی ئێران كشابێته‌وه دووره له‌ڕاستییه‌وه.
سه‌در ده‌ڵێت، ئازایه‌تی ته‌واویان هه‌یه، به‌ڵام پاشه‌كشه‌كه‌یان وه‌كو خۆی ده‌ڵێت، له‌پێناو مانه‌وه‌ی عێراق بووه‌و، هه‌ندێك كوتله‌ی دیكه له‌فشاره نایاساییه‌كان و، ده‌رچوونی بڕیاری دادگا‌و، ده‌نگۆو بانگه‌شه‌ی ناڕاست ده‌ترسن.
بۆیه داوا له‌وكوتلانه ده‌كه‌ین، هه‌ڵوێستی ئازایانه‌ی خۆیان، له‌پێناو چاكسازیی و ڕزگاركردنی نیشتیمان و، نه‌هێشتنی ئاماژه‌ی فشاره تایفییه‌كان بنوێنن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP