ئه‌لینا ڕۆمه‌ناوسكیی، باڵیۆزی نوێی ئه‌مریكا له‌عێراق، له‌په‌یامێكی ڤیدیۆیدا ڕایگه‌یاند، خۆشحاڵم كه له‌هه‌رێمی كوردستان‌م، له‌قه‌ڵای جوان و له‌مێژینه‌ی هه‌ولێر، زۆر چیرۆكی نایابم له‌باره‌ی ئێره‌وه بیستووه، له‌ونێوه‌نده‌شدا، كلتوری هه‌مه‌ره‌نگ و ده‌وڵه‌مه‌ند.
وتیشی: سه‌رسامی گه‌رموگوڕی و گیانی میواندۆستیتانم، به‌خۆشحاڵییه‌وه ده‌ڕوانمه ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه بتانبینم و، سه‌ردانی هه‌موو ناوچه‌كان بكه‌م.
ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م بۆ گیانی له‌مێژینه‌ی یه‌كترقبوڵكردن و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له‌هه‌رێمه‌كه‌تان.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، باڵیۆزی نوێی ئه‌مریكا له‌عێراق ڕوونیكردوه‌ته‌وه، ئه‌و هاوبه‌شه تایبه‌تییه‌ی نێوانمان، له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنم. هه‌وڵده‌ده‌م باشتر كاربكه‌م، له‌ڕێگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شییه زۆره‌كانی نێوانمان، بۆ بره‌ودان به‌ئاسایشێكی به‌هێزترو، ئابورییه‌كی گه‌شه‌سه‌ندوو له‌هه‌رێم. ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاو هه‌رێمی كوردستان، پێكه‌وه باشترن و ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP