د. سامان بەرزنجی: رێژەی توشبوون بە كۆلێرا كەمی كردووە

تەندروستی
16:53 - 2022-06-26


لە هەرێمی كوردستان ماوەی زیاتر لە مانگێكە پەتای سكچوون و رشانەوە بڵاوبوونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیەوە و بە سەدان كەس تووشی پەتاكە بوون لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان، بەڵام ئێستا رێژەكە رووی لە كەمبوونەوە كردووە.

لەو بارەیەوە دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە میانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ رادیۆی دەنگی گەلی كوردستان رایگەیاند: دوای هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان لە پەتای سكچوون و رشانەوە و پاپەندبوون بە رێنماییەكانی خۆپارێزی لە پەتاكە، ئێستا رێژەی توشبوون بە پەتای كۆلێرا (سكچوون و رشانەوە) كەمی كردووە و لە راپۆرتەكانی وەزارەتی تەندروستیش ئاماژە بەوەدراوە.

وتیشی: پلانەكانی وەزارەتی تەندروستیی بەردەوامی هەیە بۆ رووبەڕووبونەوەی هەر جۆرە پەتا و ڤایرۆسێك كە لە هەرێمی كوردستان بوونی هەبێت.

وەزیری تەندروستی داواشی لە هاووڵاتیان كرد كە رێنمایەكانی وەكو (دەست شتن و پاكوخاوێنی) جێبەجێ بكەن لە سەرجەم شوێنەكان تا بەدوور بن لە هەر جۆرە نەخۆشییەك.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP