لە عیراق نەوەی نوێی كۆرۆنا تۆمارنەكراوە

تەندروستی
13:17 - 2021-01-17

تەندروستی عیراق رایگەیاند تا ئێستا هیچ تووشبوویەك بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە عیراق تۆمار نەكراوەو وەكو ئامادەكارییەكیش بۆ ئەگەری بڵاوبوونەوەی، ئێستا وەزارەت كار لەسەر دابینكردنی ئامێرەكانی تایبەت بە پشكنینی ئەو ڤایرۆسە دەكات.
لەو بارەیەوە ریاز حلفی بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستیی عیراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند دوو ئاماژە و بەڵگەی گرنگ لە بوونی ڤایرۆسە نوێیەكە هەن یەكەم زوو بڵاوبوونەوە و دووەم بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان.
 وتیشی تاوەكو ئێستا ئەو ئاماژانە لە عیراق بوونیان نییەو ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەو ڤایرۆسە لە عیراق بونی نییە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP