وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 36483 پشكنینی تایبه‌ت به‌كۆرۆنا ئه‌نجامدراون و له‌و رێژه‌یه‌ش 645 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه له‌و ماوه‌یه‌دا 1531 توشبوی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه‌و 9 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له شاری كه‌ركوكیش له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 97 توشبوی نوێ و 79 چاكبونه‌وه و 3 گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه تۆماركراون.
به‌پێی ئاماره‌كانی ته‌ندروستی عیراق كۆی گشتی توشبوانی كۆرۆنا له عیراق گه‌یشته 608232 كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش 12944 كه‌س به‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP