مێشووله هه‌راسانی كردووی ؟
لێره‌دا چه‌ند رێگه‌یه‌كتان بۆ ده‌خه‌ينه‌روو بۆدوورخستنه‌وه‌ی مێشووله
زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست بوونی مێشووله له ماڵه‌كانیاندا ده‌ناڵێنن به‌تایبه‌ت ئه‌و ماڵانه‌ی كه له ناوه‌وه گوڵ و باخچه‌یان هه‌یه چونكه ژینگه‌یه‌كی په‌سه‌ندن بۆ ئه‌وه‌ی مێشووله تێیدا بژی، به تایبه‌ت له وه‌رزی هاویندا، كه وا ده‌كات زۆر كه‌س هه‌میشه به‌دوای باشترین چاره‌سه‌ردا بگه‌ڕێن بۆ ده‌ركردنی مێشووله له ماڵه‌كانیان.
لێره‌دا دیارترین رێگه‌كانتان بۆ باس ده‌كه‌ين
به‌كارهێنانی سپرای سیر: ئه‌گه‌ر ناته‌وێت سپرای مێشووله به‌كاربهێنیت كه ماده‌ی كیمیایی تێدایه، ئه‌وا سپرای سیر وا ده‌كات ماڵه‌كه‌ت دوور بێت له مێشووله، ، هه‌رچه‌نده بۆنی سیر ناخۆش و تیژه، به‌ڵام نامێنێت و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ناخایه‌نێت.
گرنگی به رووه‌كی دژه مێشووله بده: ده‌توانیت چه‌ند ڕووه‌كێك دابنێیت كه مێشووله و مشك و مێروو دوورده‌خاته‌وه له ماڵه‌كه‌تدا له‌وانه تولسی، نه‌عنا، لیمۆ، ماریگۆڵد، و سیترۆنێلا.
پارچه لیمۆ و مێخه‌ك له‌ماڵه‌وه دابنێ : یه‌كێك له باشترین ڕێگا سه‌لمێنراو و كاریگه‌ره‌كان بۆ ده‌ركردنی مێشووله به‌كارهێنانی لیمۆیه له‌گه‌ڵ مێخه‌كدا، چونكه مێشووله ڕقی له بۆنی مێخه‌ك و هه‌ر شتێكه كه لیمۆی تێدا بێت، هه‌روه‌ها ده‌توانیت لیمۆیه‌ك له نیوه له‌ت بكه‌یت و چه‌ند ده‌نكێك مێخه‌كی له‌سه‌ر دابنێ چونكه دووركه‌ره‌وه‌یه‌كی سروشتی و بێ زیانه.
ڕێگری له چوونه ژووره‌وه‌ی مێشووله بۆ ماڵ: مێشووله دوای خۆرئاوابوون ده‌ست ده‌كات به چوونه ناو ماڵه‌وه، له ڕۆژدا نامێنێت و شه‌وانه چالاكتر ده‌بێت، بۆیه دڵنیابه له داخستنی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كان له كاتی خۆرئاوابووندا، هه‌روه‌ها ده‌توانیت تۆڕه‌كه به‌كاربهێنیت بۆ ئه‌و په‌نجه‌ره‌ی كه ڕێگری له مێشووله ده‌كات و مێرووه‌كان.
سركه مێشووله سركه یه‌كێكه له‌و ڕێگایانه‌ی ده‌توانیت مێشوله‌ی پێ دووربخه‌یته‌وه،
دوو كه‌وچكی چێشت سركه له‌گه‌ڵ یه‌ك كه‌وچك شه‌كر دابنێ، تێكه‌ڵی سركه و شه‌كره‌كه بخه‌ره ناو قاپێكه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌ك لیتر ئاو پاشان بڕێك سابوونی شلی تێكه‌ڵبكه.
تێكه‌ڵه‌كه بخه‌ره ناو شووشه‌یه‌كی پلاستیكی و به توندی دایبخه و به باشی بیهه‌ژێنه.
كونێكی بچووك له قاپێكی پلاستیكیدا دروست بكه، بۆ ئه‌وه‌ی مێشووله بۆ لای ئه‌وان ڕابكێشێت، پاشان له شوێنێكدا به‌جێی بهێڵه كه منداڵان ده‌ستی پێنه‌گات.
جار جار سركه‌ی تێبكه، بۆ ئه‌وه‌ی مێشووله‌كان بكوژن كاتێك له‌سه‌ر قاپه‌كه كۆده‌بنه‌وه.
مێشووله‌كه له ژووره‌كه ده‌ربهێنه
ده‌توانیت له ژووره‌كه‌وه ڕزگارت بێت له مێشووله به په‌یڕه‌وكردنی باشترین ڕێگاكان بۆ ڕزگاربوون له مێشووله له ماڵه‌وه، له‌وانه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه
لاڤانده‌ر: لاڤانده‌ر یه‌كێكه له‌و ڕێگا سروشتیانه‌ی كه بۆ ده‌ركردنی مێشووله له ژووره‌كه به‌كاردێت، به‌هۆی بۆنه بۆنخۆشه جیاوازه‌كه‌یه‌وه، هه‌روه‌ها له دروستكردنی سابوندا به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌كاردێت.
ریحانه: یه‌كێكه له‌و ڕووه‌كه گیاییانه‌ی كه بۆنێكی بۆنخۆشی تایبه‌تمه‌نده، بۆیه به‌كاردێت بۆ ده‌ركردنی مێشووله له ژووره‌كه، به‌هۆی بۆنه به‌هێزه‌كه‌یه‌وه كه مێشووله‌كان تێكده‌دات و وایان لێده‌كات به‌خێرایی شوێنه‌كه به‌جێبهێڵن.
گه‌ڵا و زه‌یتی زه‌نجه‌فیل زه‌نجه‌فیل یه‌كێكه له مێشووله دوورخستنه‌وه‌ی سروشتی ماڵه‌وه، به‌هۆی بۆنه جیاوازه‌كه‌یه‌وه، به دانانی ژماره‌یه‌ك گه‌ڵا زه‌نجه‌فیل له ژووره‌كه‌دا، یان دانانی كه‌مێك زه‌یتی زه‌نجه‌فیل له‌ناو قاپێكی بچو‌وكدا، و دانانی له‌ناو ژوورێك كه مێشووله‌ی لێیه.
زه‌یتی دارچین بۆنی توندی زه‌یتی دارچین ده‌بێته هۆی ده‌ركردنی مێشووله له ژووره‌كه، هه‌روه‌ها كارده‌كات بۆ كوشتنی هێلكه‌كانی، به شلكردنه‌وه‌ی به كحول یان ئاو، پاشان بیڕشاندنی له‌سه‌ر دیواره‌كان یان جلوبه‌رگه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌توانیت بیڕشێنی به‌سه‌ر جه‌سته‌تدا، چونكه بۆنی دارچین كه بۆن له ژووره‌كه ده‌كات مێشووله ده‌رده‌كات ڕێگری ده‌كات له چوونه ژووره‌وه‌ی.
ئاماده‌كردنی /كه‌میله عوسمان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP