ته‌ندروستی هه‌رێم: له‌ 24 سه‌عاتی رابردوودا 110 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون

تەندروستی
14:19 - 2021-01-17

له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا له‌هه‌رێمی كوردستان 110 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون و 971 كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه‌ و سێ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ش گیانیان له‌ده‌ستدا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد له‌ 24 سه‌عاتدا 3944 پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه‌و 110 توشبوو تۆماركراون. 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌ 971 توشبوو له‌ 24 سه‌عاتی رابردوودا چاكبونه‌ته‌وه‌و 363 له‌ هه‌ولێرو 181 له‌ سلێمانی و 343 له‌ دهۆك و 37 له‌ گه‌رمیان و 46 له‌ راپه‌ڕین بون، سێ توشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 2 توشبوو له‌هه‌ولێر و یه‌ك توشبوش له‌ سلێمانی بون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP