وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند رێژه‌ی توشبون به په‌تاكانی سكچون و رشانه‌وه به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 60 كه‌میكردوه.
سامان له‌تیف، راشیگه‌یاند، له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای سكچون و رشانه‌وه له شاری سلێمانی، لیژنه‌یه‌ك پێكهێنرا به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كه، و دوو هه‌نگاو دیاریكرا، یه‌كه‌میان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی رێگریان له‌و شوێنانه كرد كه هۆكاری بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ن، دوه‌میان پرۆتۆكۆڵێكی پزیشكیان دیاریكرد كه له‌سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كان كاریان پێده‌كرا.
ده‌رئه‌نجام، لیژنه‌كان توانیان هه‌ڵسن به داخستنی چه‌ندین شوێن كه ره‌چاوی رێكاره‌كانی خۆپارێزیان نه‌ده‌كرد، هاوكات چه‌ند شه‌معه‌یه‌كی ئاو داخران كه سه‌رچاوه‌ی ئاوی پیس بون و ئه‌و سه‌وزانه‌ش له‌نێوبران كه به ئاوی پیس ئاوده‌دران و به‌كارهێنانی سه‌وزه‌ش له‌چێشتخانه‌كان قه‌ده‌غه كرا .
جه‌ختشیكرده‌وه كه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هاوكارێكی باش بون له بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی.
وتیشی: به‌و هه‌وڵانه توانراوه به‌شێوه‌یه‌كی باش نه‌خۆشییه‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP