بانكی ناوه‌ندی عیراق به‌گژاچونه‌وه‌ی شوشتنه‌وه‌ی پاره‌ توندتر ده‌كات

ئابوری
21:54 - 2022-07-01

بانكی ناوه‌ندی عیراق ئه‌و رێوشوێنانه‌ی ئاشكراكرد كه‌ به‌مه‌به‌ستی رووبه‌رووبونه‌وه‌ و رێگریی كردن له‌ ششتنه‌وه‌ی پاره‌ و كۆمه‌ك كردنی تیرۆر گرتویه‌تییه‌به‌ر.

حه‌سه‌ن موقره‌م نوێنه‌ری نوسینگه‌ی به‌گژاچوونه‌وه‌ی ششتنه‌وه‌ی پاره‌ و كۆمه‌ك كردنی تیرۆر له‌بانكی ناوه‌ندی عیراق رایگه‌یاند" له‌رێگه‌ی یاسای ژماره‌ 36ی ساڵی 2005 تایبه‌ت به‌و بواره‌، و چه‌ندین رێكار و رێنمایی تر، توانراوه‌ رێگریی له‌ هه‌وڵه‌كانی ششتنه‌وه‌ی پاره‌ و كۆمه‌ك كردنی تیرۆر بكرێت.

هه‌روه‌ك رونیكرده‌وه‌ كه‌ یاساو رێنماییه‌كانیان هه‌موو لایه‌ن و ناوه‌نده‌ داراییه‌كانی پابه‌ندكردوه‌، به‌ ئاشكراكردنی هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك كه‌ مایه‌ی گومان كردن بێت، به‌و هۆیه‌وه‌ ساڵانه‌ ده‌یان راپۆرت له‌ باره‌ی مامه‌ڵه‌ی گوماناوییان بۆ به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ و له‌لایه‌ن دادگاوه‌ رێوشوێنان له‌باره‌وه‌ گیراونه‌ته‌ به‌ر.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP