له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا، نزیكه‌ی 60 حاڵه‌تی توشبوون به‌په‌تای كۆلێرا له‌عیراق تۆماركراوه‌و، زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌و په‌تایه‌ش، له‌سنوری پارێزگای كه‌ركوكه.
قوسه‌ی نیعمه حه‌سناویی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی كه‌رخی به‌غدا ڕایگه‌یاند، ئاماره‌كانی توشبوون به‌په‌تای كۆلێرا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، له 24 سه‌عاتی ڕابردوودا، 59 حاڵه‌تی نوێی توشبون به‌په‌تای كۆلێرا، له‌سه‌رانسه‌ری عیراق ده‌ستنیشانكراون. كۆی گشتیی توشبووان به‌په‌تای كۆلێرا له‌عیراق، گه‌یشتوه‌ته 139 كه‌س.
ئاشكراشیكرد، زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبون به‌كۆلێرا، له‌پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستنیشانكراون، كه 37 حاڵه‌تن. هه‌روه‌ها دوو حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌په‌تاكه تۆماركراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP