وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق هۆشداریدا له‌وه‌ی، به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌واو كه‌مئاوییه‌وه، 55%ی كۆی گشتیی زه‌وییه‌كانی عێراق، مه‌ترسیی به‌بیابانبوونیان له‌سه‌ره.
له‌و ڕووه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دارستان و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌بیابانبوون، له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ڕایگه‌یاند، كه‌رتی كشتوكاڵ، به‌ئاژه‌ڵ و ڕووه‌كه‌وه، پشت به‌ڕێژه‌ی ئاو ده‌به‌ستێت بۆ گه‌شه‌كردن و به‌رهه‌مهێنان. به‌ڵام كه‌مئاویی له‌مساڵدا، هه‌ره‌شه له‌هه‌ردوو جۆره‌كه ده‌كات.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، كه‌میی باران و گرتنه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه، كاریگه‌ریی نه‌رێنییان كردووه‌ته‌سه‌ر كه‌می به‌رهه‌م و پلانی كشتوكاڵی له‌مساڵداو، ناوچه‌یه‌كی زۆر هه‌ره‌شه‌ی بیابانبونیان له‌سه‌ره.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ڕووبه‌ری به‌بیابانبوونی زه‌وییه‌كانی عێراق، ده‌گاته نزیكه‌ی 27 ملیۆن دۆنم. كه‌ده‌كاته نزیكه‌ی 15%ی كۆی زه‌وییه‌كانی وڵات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، 55%ی زه‌وییه‌كانی عێراق مه‌ترسیی به‌بیابانبوونیان له‌سه‌ره.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP