قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كانی ته‌ندروستی و كه‌رتی ته‌ندروستی سلێمانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه .
له‌په‌یامه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تدا هاتووه، سه‌رباری هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كان و ٨ ساڵ قه‌یرانی دارایی، كه‌رتی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی، به هه‌وڵ و هیمه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ران و پزیشكان و كارمه‌نده‌كانی، باشترینه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراقدا.
له‌پێناو باشتركردنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی، به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی، دوو نه‌خۆشخانه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رس و جگه‌ری فێركاری و نه‌خۆشخانه‌ی دكتۆر جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شیدی تایبه‌ت به منداڵانمان كرده‌وه.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران راشیگه‌یاندوه، به وردی ئاگاداری كه‌موكورتییه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستین، كار و پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ترمان به ده‌سته‌وه‌یه و به پشتبه‌ستن و به هاوكاری پزیشك و كارمه‌نده به تواناكانمان، به‌ره‌و ئامانجه‌كانمان هه‌نگاو ده‌نێین.
هه‌روه‌ك، سوپاسی كۆمپانیای قه‌یوانی كرد كه ئه‌ركی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی دكتۆر جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شیدی له‌ئه‌ستۆگرتوه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP