كریستنسن بوه یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه یاریزانێكی نوێی هێنایه ریزه‌كانی و به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمیش وه‌ك یاریزانی یانه‌كه ناساندی .
یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه به‌ره‌سمی په‌لكێشكردنی ئه‌ندریاس كریستنسنی دانیماركی و به‌رگریكاری پێشووی یانه‌ی چێڵسی راگه‌یاند. یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بلاویكرده‌وه له‌گه‌ڵ كریستنسن گه‌یشتنه رێككه‌وتن و بۆنده‌كه‌ی تا 2026 ده‌بێت و بڕی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ش 500 ملیۆن یۆرۆیه. بڕیاریشه رۆژی پێنجشه‌ممه به ره‌سمی ئه‌و یاریزانه واژۆ له‌سه‌ر بۆنده‌كه‌ی بكات و به هانده‌ران و میدیاكاران بناسێندرێت
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP