بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە تۆماركردنى ( ٧ ) حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا لە قەزاكه رادهگهيهنێت.
دوای زیاد بوونی ئامارەکانی داخل بوونی نەخۆش لە نەخۆشانەکان و وەرگرتنی سامپڵ لەنەخۆشەکان بۆ پشکنینی نەخۆشی کۆڵێرا و ناردنى بۆ تاقیگەی سەرەکی لە هەولێر, گەڕانەوەی ئەنجامەکان دهريانخست كه .(٧) پشکنین بە (پۆزەتیڤ ) گەڕاونەتەوە, حالهتهكانيش (٥) پێنجيان لە تەق تەق و (٢) حالەتيان لە ناو سەنتەری قەزای کۆیەيه.
بەڕێوبەرایەتی تەندروستی کۆیەش داوا لەهاووڵاتييان دەکات پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و پاكوخاوێنی كەسی و دڵنیابوونەوە لە ئاوی پاكی خواردنەوە و خۆراك بن و لەكاتی دەركەوتنی نیشانەكانی سكچوون بەزووترین كات سەردانی دەزگاكانی تەندروستی بكەن لەپێناو ڕێگریكردن لە نهخۆشييهكه و سەلامەتیان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP