به‌پێی توێژینەوەیەکی پزیشکیی نوێ كه‌له‌م دواییەدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژە بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، زیادکردنی کەمێک خوێ بۆ نێو خۆراک ڕەنگە سوودی گەورەی هەبێت بۆ هەندێک کەس کە تووشی سستبوونی دڵ بوون.
لە توێژینەوەکەدا کە لە گۆڤاری پزیشکیی (نه‌خۆشییه‌كانی دڵ) بڵاوکراوەتەوە، توێژەران دەڵێن "زۆر سنووردارکردنی به‌كارهێنانی خوێ لە خۆراکدا ره‌نگه زیان بەو نەخۆشانە بگەیەنێت کە سستبوونی دڵیان هه‌یه.
توێژینه‌وه‌كه داوا له پزیشكانی دڵ ده‌كات كه پێویستە پێداچوونه‌وه بكه‌ن لە پێدانی ئەم ئامۆژگارییە بەو نەخۆشانه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP