له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 100 قه‌ره‌وێڵه‌یی به كۆمه‌كی كه‌سایه‌تییه‌كی خێرخواز دروست ده‌كرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بوونی دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و دكتۆر فه‌رهاد محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ و كه‌سایه‌تی خێرخواز جه‌مال حاجی عه‌لی، شوێن و چۆنێتی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌كه تاوتوێكرا، بودجه‌ی پێویستیشی له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سایه‌تییه خێرخوازه‌وه بۆ دابین كرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی كه‌ركوك ڕایگه‌یاند دروستكردنی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه گرنگی زۆری هه‌یه بۆ سنوره‌كه و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌ستده‌كرێت به كاری دروستكردنی. ئومیده‌واریش بوو ئه‌م پرۆژه خێرخوازیانه به‌رده‌وام بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP