گه‌نمه‌شامی، سپی بێت یان زه‌رد،یه‌كێكه له‌خۆراكه به‌سووده‌كان كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامینی تێدایه، له‌نێویاندا ڤیتامین A و ڤیتامین E، هه‌روه‌ها باشترین كانزاكانی وه‌ك مه‌گنیسیۆم و فۆسفۆر له‌خۆده‌گرێت.
سووده ته‌ندروستییه‌كانی گه‌نمه‌شامی زه‌رد
پاراستنی ته‌ندروستی دڵ گه‌نمه‌شامی زه‌رد ترشه چه‌ورییه تێرنه‌كراوه‌كانی تێدایه وه‌ك ئۆمیگا ٣ كه كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خش له له‌شدا كه‌مده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها یارمه‌تی پاراستنی دڵ ده‌دات له جه‌ڵته‌ی مێشك و جه‌ڵته‌ی دڵ، هه‌روه‌ها یارمه‌تی خۆپاراستن له ڕه‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كان ده‌دات.
پاراستنی كۆئه‌ندامی هه‌رس: گه‌نمه‌شامی زه‌رد ڕۆڵی هه‌یه له ڕێگریكردن له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌رس هه‌یه، هه‌روه‌ها ڕێگری ده‌كات له به‌ركه‌وتنی قه‌بزی، چونكه گه‌نمه‌شامی زه‌رد ڕیشاڵی خۆراكی تێدایه كه گرنگه بۆ هه‌رسكردن.
چاره‌سه‌ری كه‌مخوێنی خواردنی گه‌نمه‌شامی زه‌رد یارمه‌تیده‌ره بۆ خۆپاراستن له حاڵه‌ته‌كانی كه‌مخوێنی، چونكه جگه له ترشی فۆلیك ئاسنی تێدایه، كه یارمه‌تیده‌ره بۆ زیادكردنی ژماره‌ی خڕۆكه سوره‌كان و پاراستن له كه‌مخوێنی.
خۆپاراستن له شێرپه‌نجه: وونی ماده‌ی دژه ئۆكسان له گه‌نمه‌شامی زه‌رددا، یارمه‌تی خۆپاراستن له نه‌خۆشییه شێرپه‌نجه‌ییه جۆراوجۆره‌كان ده‌دات ، هه‌روه‌ها پێكهاته‌ی فینۆلی تێدایه كه له شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر و شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن ده‌تپارێزێت.
سووده‌كانی گه‌نمه‌شامی زه‌رد بۆ پێست: خواردنی گه‌نمه‌شامی زه‌رد رێژه‌یه‌كی باش ڤیتامین Aی له‌خۆده‌گرێت كه یارمه‌تی پاراستنی پێست ده‌دات له چرچ و لۆچی، هه‌روه‌ها مادده‌ی بێتا كارۆتینی تێدایه كه دژه ئۆكسێنه‌رێكی گرنگه و یارمه‌تی به‌هێزكردن و نوێبوونه‌وه پێست ده‌دات ،هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین C كه پارێزگاری له پێست ده‌كات و ناهێڵێت تووشی زیپكه ببێت.
سووده‌كانی گه‌نمه‌شامی زه‌رد بۆ خانمانی دووگیان.
خواردنی گه‌نمه‌شامی زه‌رد بۆ ئافره‌تی دووگیان یارمه‌تی ته‌واوكردنی گه‌شه‌ی ئاسایی كۆرپه‌له ده‌دات، هه‌روه‌ها ده‌یپارێزێت له شێوانی زكماكی ، چونكه ترشی فۆلیكی تێدایه‌هه‌روه‌ها . گه‌نمه‌شامی زیاكسانتینی تێدایه ئه‌مه‌یش رێگریده‌كات له نه‌خۆشیه‌كانی په‌یوه‌ست به ماسولكه‌كانی كۆرپه‌له.
یارمه‌تی به‌هێزكردنی ئافره‌تی دووگیان ده‌دات و ڕێگری ده‌كات له به‌ركه‌وتنی كێشه‌ی ئێسك و ددان و هه‌وكردنی پووك له‌م قۆناغه‌دا، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به كالیسیۆم و بڕێكی زۆر خوێی كانزایی جیاواز.
ئاماده‌كردنى /كه‌میله عوسمان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP