مەکتەبی سیاسی یەکێتیی پیرۆزبایی ساڵی نوێی كۆچی له‌ سەرجەم موسڵمانان ده‌كات

کوردستان
10:07 - 2022-07-30



مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی هاتنەوەی ساڵی نوێی کۆچی لەموسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکات.

دەقی پیرۆزباییی 

بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کۆچی (1444)، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین ، لەیەزدانی مەزن داواکارین ساڵی  نوێ ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک و هەروەک هیواخوازین  گشت ئاستەنگەکان تێپەڕێنین و بە یەک ڕیزی نێوان خەڵک و هێز و لایەنە سیاسیەکان لەساڵی ئایندە خۆشگوزەرانی و سەقامگیری زیاتر بۆ گەلەکەمان بێتەدی.

مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP