سلێمانی ــ دیبه‌یتێكی ئابووری رێكده‌خرێت

کوردستان
14:59 - 2022-07-30


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 30-7-2022، بەئامادەبوونی دكتۆر هەفاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و جوتیار نوری لێپرسراوی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان و بەسەرپەرشتی هەریەك لە ژووری بازرگانی سلێمانی و سەندیكای ئابوریناسان، سەندیكای ژمێریاران، سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیك و كۆمەڵێك لەپسپۆڕان و شارەزایانی ئابووری، لەهۆڵی هۆتێل رامادە لە سلێمانی دیبەیتی ئابوری بەڕێوەچوو.

جوتیار نوری ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتیەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەی دیبەیتەكەوە رایگەیاند: بۆ یەكەمجارە  كە دیبەیتێكی لەم شێوەیە سازكرابێت، كە حكومەت و هەموو رێكخراوەكان و خەڵكی شارەزا تێیدا بەشداربێت، هاوكات بابەتی ئابوری لە جیهاندا زۆر گرنگە بە تایبەت بۆ كوردستان و عیراق، چونكە پێویستە بزانین كە چۆن خەڵك بەشدار كەین لە پڕۆسەی ئابوری لە هەرێمەكەمان لە كەسێكی سەرمایەداری گەورە تاكو كەسێكی دوكاندار، چونكە  ئەگەر وەكو تیمێك بیر و بیرۆكە نەگۆڕنەوە  ئەوە ئەوە هیچ حكومەتێك لە جیهاندا ناتوانێت سەربكەوێت لە ئابوریدا چونكە ئابوری  بە پلەی یەكەم دێت لە ژیانی هاووڵاتیان لە جیهاندا، چونكە ئابوری دەتوانێت سیاسەتی باش دابرێژێت، هاوكات ئابوری وڵاتانی زلهێز وەكو ئەوروپا و ئەمریكای والێكردووە كە بتوانێت بڕیار بدات لە مرۆڤایەتی دونیادا، چونكە ئابوری سەرچاوەی گەورەی هەموو وڵاتێكە.

جوتیار نوری وتیشی: لە رووی ئابوریەوە سلێمانی زۆر باشە ئێوە و ئێمە دەزانین كە سلێمانی چەند سەرچاوەی باشی ئابوری هەیە، گلەی لەوە نیە كە سەرمایەی باشمان نەبێت یان شارەزای باشمان نەبێت بە پێچەوانەوە بەڵكو ئێمە كێشەمان ئەوەیە كە پێكەوە كار ناكەین لە بوارەكاندا بۆیە كێشەی سەرەكیمان لە كەرتی ئابوری پێكەوە ئیش نەكردنە، هاوكات كور و كچی ئەم وڵاتە لە دوای راپەرینەوە شارەزای باشیان پەیداكردووە، چونكە لە ئێستادا دەرگامان كراوەیە بۆ جیهان و دەتوانین بە ئاسانترین شێوە نوێنەری حكومەتمان بە شدارن لە كۆڕ و كۆبوونەوەكانی جیهان.

لێپرسراوی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتیەكانی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو: دووبارەی دەكەمەوە كە پێكەوە بوونی هەموو خێزانێك یان هەر كۆمەڵە كەسێك لە جیهاندا توانی ئەوەی هەیە هەموو بڕیارێك سەربخات و سەركەوێت لە كارەكاندا بە كۆمەڵ ئیشكردن سەرچاوەی سەرەكی سەركەوتنی كارەكانە لە هەموو بوارێكی كاركردن.

هەر لە دیبەیتەكەدا د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی وتی: بەشداریكردنی هەموو لایەكمان لە دانانی پلانێكی درێژخایەن و ستراتیژی بۆ ئابوری وڵاتەكەمان دەمانگەیەنێتە خاڵێكی گرنگ كە بنەما سەرەكییەكانی دەوڵەتدارییە، هاوكات  دەوڵەتداری بەبێ ئابوریەكی بەهێز و كۆمەڵگایەكی  مەدەنی گەشەكردوو و پێشكەوتوو بە بێ ئابوریەكی بەهێز و پێگەوجێگەی دبلۆماسی وپێشینەیەكی ئابوری  و سەرچاوە ئابوری و دارییەكان هیچ گەشە كردنێك بە خۆیەوە نابینێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP