سووده‌كانی قۆخ بۆ ته‌ندروستی

تەندروستی
09:53 - 2022-08-01

  قۆخ یه‌كێكه‌ له‌ میوه‌ به‌تام و سوودبه‌خشه‌كان كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین و كانزاكان و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی ته‌ندروستی گرنگی هه‌یه‌ وه‌ك :
1-كارده‌كات بۆ به‌هێزكردنی ئێسكه‌كان و گه‌شه‌كردنی خانه‌كانی له‌ش، هه‌روه‌ها رۆڵی هه‌یه‌ له‌ به‌هێزكردنی ده‌م و پووك و ددانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ جۆراوجۆره‌كانی،هاوكات خوێنبه‌ره‌كان  چالاكده‌كات و ، كارده‌كات بۆ به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری له‌ش.
2-قۆخ به‌هۆی چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندییه‌وه‌ له‌ش له‌ هه‌وكردنی ڤایرۆسی ده‌پارێزێت و رۆڵی به‌رچاوی هه‌یه‌ له‌ هه‌ڵمژینی كالیسیۆم و ئاسن له‌ پێكهاته‌كانی خۆراك، هه‌روه‌ها پێكهاته‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ره‌ له‌ دروستكردنی بڕی شله‌مه‌نی پێویست  بۆ له‌ش . 
3- مرۆڤ له‌ هه‌ستكردن به‌ بێهێزی و ماندووبوون ده‌پارێزێت، و ماندوێتی ناهێڵێت، و وزه‌ و زیندوویی زۆر به‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌دات به‌ درێژایی ڕۆژ، جگه‌ له‌وه‌ش كارده‌كات بۆ ڕێكخستنی لێدانی دڵ به‌ باشی ، و ڕێگری ده‌كات له‌ تێكچوون و هه‌ڵاوسانی، جگه‌ له‌وه‌ش كرژبوونی جۆراوجۆری ڕیخۆڵه‌ هێور ده‌كاته‌وه‌. 
4-قۆخ كارده‌كات، بۆ كۆنترۆڵكردنی فشاری خوێن، و ده‌ماره‌كان ده‌پارێزێت له‌ تێكچوون هه‌روه‌ها كۆئه‌ندامی ده‌ماری له‌ش له‌ زیانه‌ جۆراوجۆره‌كان ده‌پارێزێت، ئاسانكاریش ده‌كات بۆ هه‌رسكردن .
5- قۆخ  به‌شداره‌ له‌ پاراستنی مرۆڤ له‌ قه‌بزی توند،و كرمی ڕیخۆڵه‌ له‌ناو ده‌بات،و  ڕێگری ده‌كات له‌ زۆربوونی ئه‌وجۆره‌ كرمانه‌ ، هه‌روه‌ها له‌ش له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌ جۆراوجۆره‌كان ده‌پارێزێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP