بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک له بڵاوكراوهيهكدا ڕايگهياند ئهو پۆليسانهى دهستيان لهكار كێشاوهتهوه دهتوانن بگهڕێنهوه بۆ خزمهتكردن.
دهقى بڵاوكراوهكه :
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک داوا لەو پۆلیس وکارمەندانە دەکات کە بەهەر بیانویەک بێت پێشتر هەڵهاتوون یا دەستیان لەکێشاوەتەوە بەپێی مادەی (٤٧/ پێنجەم/ ج) لەپڕۆژە بودجەی ساڵی ٢٠١٩ سەردانی یەکەکانی پێشوی خۆیان بکەنەوە لەماوەی ٧٢ کاتژمێردا بەپێی ئەم مەرجانەی خوارەوە:-
١- نابێت پێشتر بەگرێبەست دامەزرابێت ودامەزراو نەبێ لەلایەن دەسەڵاتی خۆجێی وهاوپەیمانان.
٢- دەبێت پێشتر لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ دامەزرابێت..
٣- تۆمەتبار نەبێ بەئەنجامدانی تاوان وزیندانی کراو نەبێت..
٤- لەو کەسانە نەبن کەڕەوانەی خانەنشینی کراون یاخود تەمەنی یاساییان تێنەپەڕاندبێت.
٥- پشکنینە پزیشکیەکانیان بەسەرکەوتویی تێپەڕاندبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP