هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا، پێنج ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی گه‌لان له‌شاری مێرسینی باكوری كوردستان ده‌ستگیرده‌كه‌ن.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ئۆپراسیۆنێكدا له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی مێرسین، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵان پێنج ئه‌ندام و لایه‌نگری پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په ده‌ستگیركراون.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، ئه‌و 5 ئه‌ندام و لایه‌نگره‌ی هه‌ده‌په، به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به‌رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كراو ده‌ستگیركراون و گواستراونه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی مێرسین.
هه‌فته‌ی ڕابردووش، هه‌ر له‌شاری مێرسین، ٢١ ئه‌ندام و لایه‌نگری هه‌ده‌په ده‌ستبه‌سه‌ركران، چوار له‌وانه‌ش سزای زیندانیكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP