نه‌جه‌ف.. بلاسخارت و موقته‌دا سه‌در چارسه‌ركردنی كێشه‌كانی عیراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

عێراق
21:44 - 2022-08-05

جنین بلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق، له‌حه‌نانه‌ له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در كۆبووه‌وه‌و، جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عیراق ده‌كه‌نه‌وه‌.

جنین بلاسخارت نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق  له‌وباره‌یه‌وه‌ ووتی: كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در ئه‌رێنی بوو.

وتیشی: جه‌ختیان له‌گرنگی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عیراق كرده‌وه‌.

سه‌ردانه‌كه‌ی بلاسخارت بۆ حه‌نانه‌و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، دوای زیادبونی ئاڵۆزییه‌ سیاسیه‌كانی عیراق دێت، به‌تایبه‌تی دوای داواكه‌ی سه‌در بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌.

پێشتریش جنین بلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق، له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق و، هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح كۆبوه‌وه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP