فه‌رمانگه‌ی میدیا‌و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌نگاوی جددی، بۆ چاكسازی له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا هه‌ڵگرتووه، چاكسازییه‌كانیش كاریگه‌ری به‌رچاویان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و زیادكردنی داهات هه‌بووه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بڵاویكرده‌وه، به‌پێی داتاكان له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داهاتی گومرگ چه‌ند به‌رامبه‌ر زیادیكردووه.
هۆكاره‌كانی زیادبوونی داهاتی گومركیش بۆ ئازادكردنی كاری بازرگانی و تڕانزێت و نه‌هێشتنی قۆرخكاری و به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی سیستمی گومرگ و كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاودێری گومرگ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌باره‌ت به زیادبوونی داهاتی باجیش رایگه‌یاند، هییچ گۆڕانكارییه‌ك له‌بڕی باجدا نه‌كراوه، زیادبوونی باج ته‌نیا په‌یوه‌ندی به‌ڕێكخستنه‌وه‌ی سیستمی وه‌رگرتنی باج و پابه‌ندكردنی كۆمپانیا گه‌وره‌كانه به‌پێدانی باجه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP