ره‌سوڵ ڕازی سه‌ركرده‌ی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكراوه تا له‌پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه، بۆیه رێگه‌یدا خۆپیشانده‌ران بچنه ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه.
وتیشی، چوونی خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در بۆ ناوچه‌ی سه‌وزو بینای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و، مانه‌وه تیایدا بۆ چه‌ند ڕۆژێك، پرسیار‌و گومانی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، چونكه پێشتر ده‌یان جار خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیانداوه بچنه نێو ناوچه‌ی سه‌وز، به‌ڵام به‌فه‌رمانی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران ڕێگرییان لێكراوه‌و، خۆپیشانده‌ران نه‌یانتوانیوه ئه‌و كاره بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویداو، لابردنی به‌ربه‌سته كۆنكریتییه‌كان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌و، چوونیان بۆ ناوچه‌ی سه‌وزو هۆڵی په‌رله‌مان خودی مسته‌فا كازمی له‌پشتییه‌وه‌تی، چونكه ده‌یتوانی وه‌ك پێشتر رێگرییان لێبكات، به‌ڵام ئه‌مجاره به‌و پێیه‌ی گڵۆپی سه‌وزی له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه بۆ هه‌ڵكراوه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی، هییچ ڕێگرییه‌كی له‌خۆپیشانده‌ران نه‌كرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP