قامیشلۆ؛ له‌ هێرشێكی توركیادا چوار كه‌س شه‌هیدبون كه‌ دوانیان منداڵن

کوردستان
12:09 - 2022-08-07

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا رایگه‌یاند، دەوڵەتی تورکیا بەفڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکیان بۆردومان کردوە و به‌هۆیه‌وه‌ چوار کەس شەهیدبون و دو کەسی دیکەش برینداربون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه‌ لە گەڕەکی سەناعەى شاری قامیشلۆ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی کردوەتە ئامانج، لە ئاکامدا چوار هاوڵاتی، کە دو کەسیان منداڵ بون شەهید بون". 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP