له‌سه‌نته‌ری ناحیه‌ی زه‌ڕایه‌نی سه‌ر به‌قه‌زای شاره‌زور، له‌ڕوداوێكی ته‌قه‌كردن گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 35 ساڵ كوژرا، پێده‌چێت به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بێت.
له‌و باره‌یه‌وه، ئاواره حه‌مه شه‌ریف، بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن، راگه‌یاندوه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه حاڵه‌تێكی كوشتن له‌ناو سه‌نته‌ری ناحیه‌ی زه‌ڕایه‌ن تۆماركراوه، ته‌رمی كوژراوه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی پزیشكیی دادی سلێمانی كراوه‌و هێزه ئه‌منیه‌كان له لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوندان بۆ ده‌رخستنی ورده‌كاری و بكه‌ری سه‌ره‌كی تاوانه‌كه.
وتیشی، "ئه‌و گه‌نجه‌ی كوژراوه ته‌مه‌نی 35 ساڵه، تا ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه نه‌زانراوه و به‌رچاومان رون نییه له‌سه‌ر چ شتێك بوه".
سه‌رچاوه‌یه‌كش وتویه‌تی، ناوی كه‌سه كوژراوه‌كه محه‌مه‌د عه‌لی كاكه ئه‌حمه‌ده و خه‌ڵكی گوندی كانی پاشایه و خاوه‌نی دوو منداڵه، پێده‌چێت روداوه‌كه‌ش "بۆ كێشه‌ی كۆن له‌نێوان قوربانیه‌كه و بكوژه‌كان بگه‌ڕێته‌وه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP