گروپێكى هونه‌رى له‌ كه‌ركوك چه‌ند چالاكيه‌ك له‌ پێناو ژينگه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن

کلتور
17:27 - 2022-08-17

گروپى كاتى ھونەر بە هاوکاری رێکخراوی NPA و کۆمەڵەی ئەمەلى عێراقى دەستیانکرد بە وێنەکێشان لەسەر دیواری سەنتەرى رۆشنبیری كەركوك، وەک پەیامێک بۆ ھاوڵاتيان كە ئەركى پاراستنى پاكوخاوێنى شوێنەگشتییەكان لە ئەستۆبگرن و زیانەکانی فڕێدانی پاشماوە بەسەر سروشتدا چى دەگەێنێت ...


ھەروەھا بڕيارە لەماوەى ئەم مانگە چەند شوێنيكيتر بەسەربكەنەوە و وێنەى تيابكێشن بۆئەوەى بتوانن سيماى شارەكە جوانتربكەن.
پرۆژەكە بريتيە لە شانۆ و شێوەكاری لەرۆژانى داھاتوو لە چەند شوێنيكى شارەكە نمايشى شانۆيان دەبێت.


ئەم گروپە لە ساڵى ٢٠١٤ لەسەر دەستى چەند دەرچویەكى پەيمانگه‌ى ھونەرە جوانەكانى كەركوك دامەزرا و ھەموو چالاكییەكانى بەخۆبەخشى ئەنجام دەدات و بە پاڵپشتى چەند رێكخراو و لايه‌نی تر بۆ دابينكردنى پێداويستییەکانی به‌رده‌وامه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP