ئەمڕۆ ١٨-٨-٢٠٢٢، لەسەر راسپاردەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی(ی.ن.ک) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی (سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور، گەرمیان و راپەڕین)، نووسینگەی تایبەتی بەرێزیان هونەرمەندی دیار و بەناوبانگی شاری سلێمانی زاهیر جەلال-یان لە نەخۆشخانە بەسەركردەوە و لەتەندروستی هونەرمەندیان پرسییەوە.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا، لەگەڵ پێشکەشکردنی چەپکەگوڵی رێز و وەفا، پەیام و هاوکاری خاتوو شاناز- یان گەیاندە هونەرمەند زاهیر جەلال، هاوکات خزمەت و کار و بەرهەمە هونەرییەکانی هونەرمەندیان بەبواری هونەری کوردی بەرزنرخاند و هیوای زووچاکبوونەوەیان بۆ خواست.
لای خۆشیەوە، هونەرمەند زاهیر جەلال زۆر خۆشحاڵی خۆی بەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەی خاتوو شاناز دەربڕی و بەدڵسۆز و خەمخۆری بەردەوامی هونەرمەندان وێنایکرد و هیوای خواست زوو باری تەندروستی باش ببێتەوە و لە خزمەتی هونەر بەردەوام بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP