چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك بۆ خه‌وێكی ئارام

تەندروستی
09:08 - 2022-08-25

زۆربه‌مان  به‌ درێژایی ڕۆژ بیر له‌ ساته‌كانی خه‌وتن ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام كاتێك   ده‌گه‌ینه‌ سه‌ر جێگه‌ی نووستن، بیركردنه‌وه‌ و خه‌ونی شیرین به‌ په‌له‌ به‌ مێشكماندا  گوزه‌رده‌كات و ڕێگریمان لێده‌كات   بخه‌وین. بۆیه‌ به‌رده‌وام به‌دوای ڕێگه‌ و ئامۆژگارییه‌كدا ده‌گه‌ڕێین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ بخه‌وین، لێره‌دا چه‌ند رێنماییه‌ك بۆ خه‌وێكی باش باسده‌كه‌ین :
 له‌  كافایین  به‌دوور به‌ : كافاین   ماوه‌ی شه‌ش بۆ حه‌وت كاتژمێر  كاریگه‌رییه‌كانی له‌له‌شدا ده‌مێنێته‌وه‌، كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای خه‌وتن به‌جێده‌هێڵێت، هه‌روه‌ها ڕێگه‌ نادات جه‌سته‌ت بچێته‌ خه‌وی قووڵه‌وه‌ ،بۆیه‌ پسپۆڕانی خه‌و پێشنیازده‌كه‌ن له‌ كاتژمێر ٢ی پاشنیوه‌ڕۆوه‌، مرۆڤ خۆی به‌دووربگرێت له‌وى خواردن و خواردنانه‌وانه‌ی كافاینیان تێدایه‌.
 ڕێكخستنه‌وه‌ی   ڕووناكی:پێویسته‌ رووناكی ژووری نووستن  كه‌مكه‌یته‌وه‌، توێژنه‌وه‌كان ئاشكرایانكردووه‌
كه‌مكردنه‌وه‌ی رووناكی واده‌كات جه‌سته‌ت له‌ به‌رهه‌مهێنانی میلاتۆنین چالاك بێت و ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ و ده‌روون  بۆ خه‌وتن ئاماده‌بن.
به‌یانیان زوو  دوای له‌ خه‌و هه‌ڵسان  زوو بچۆره‌  ده‌ره‌وه‌:له‌ ماوه‌ی ٣٠ خوله‌كدا دوای به‌ئاگاهاتنه‌وه‌ بچۆره‌ ده‌ره‌وه‌، لانیكه‌م له‌ دوو بۆ ١٠ خوله‌ك به‌بێ چاویلكه‌ی خۆر،له‌ده‌ره‌وه‌ به‌ چونكه‌ كاتێك تینی خۆر له‌به‌یانییه‌كی زوودا به‌ر چاوه‌كان ده‌كه‌وێت، ده‌بێته‌ هۆی ده‌ردانی كۆرتیزۆڵ، كه‌ له‌ش و ده‌روون ده‌بوژێنێته‌وه‌.

ژووری نووستنه‌كه‌ت فێنك ڕابگره‌:پێویسته‌ پله‌ی گه‌رمی ژووری نووستن فێنك ڕابگیرێت،  تا یارمه‌تیده‌ربێت بۆئه‌وه‌ی  له‌كه‌شێكی گونجاودا بخه‌ویت
دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ڕووناكی شین له‌ شه‌ودا: گرنگترین شت كه‌ بیكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ باشی بخه‌ویت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێواران ڕووناكی شین بكوژێنیته‌وه‌ ،ڕێگریكردن له‌ ڕووناكی شین بۆ ماوه‌ی دوو بۆ سێ كاتژمێر پێش خه‌وتن یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ پشتگیریكردنی تواناكانت بۆ ئه‌وه‌ی خێراتر بخه‌ویت و قووڵتر بخه‌ویت و به‌ تازه‌یی زیاتر له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستیت، بۆیه‌ به‌درێژایی ئێواره‌  دووربه‌  له‌ مۆبایل و  شاشه‌ زیره‌كه‌كان  .
وه‌رزشكردن:  ده‌بێت به‌ درێژایی ڕۆژ    چالاكی جه‌سته‌یت هه‌بێت  بۆ ئه‌وه‌ی له‌شه‌ودا به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست بخه‌ویت .

پێش خه‌وتن نان مه‌خۆ:  پێویسته‌ سێ بۆ چوار كاتژمێر پێش خه‌وتن خۆت به‌دوور بگرێت له‌ خواردن، چونكه‌ پڕۆسه‌ی  هه‌رسكردن ده‌توانێت به‌ئاگات بهێڵێته‌وه‌ و خه‌و تێكبدات.
لیستی كاره‌كانت له‌ نزیك جێگاكه‌ته‌وه‌ هه‌ڵبگره‌:  هێشتنه‌وه‌ی لیستی كاره‌كانت بۆ ڕۆژی دواتر له‌ ته‌نیشت جێگاكه‌ت ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆئه‌وه‌ی زووتر بخه‌ویت تا زووتر هه‌ڵسیت له‌خه‌و.

و/كه‌میله‌ عوسمان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP