گروپی شانۆی هەوار بەشداری لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆیی ترابلوس لە لوبنان ده‌كه‌ن

کلتور
14:47 - 2022-08-25

گروپی شانۆی هەوار لە کەرکوک بەرەو وڵاتی لوبنان بەڕێبکەوتن بەمەبەستی بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆیی ترابلوس لە لوبنان، ستافی گروپەکە پێکهاتوون لە نەژاد نەجم دەرهێنەر و هەوار فارس ئەکتەر، فێستیڤاڵەکە 4 ڕۆژ دەخایەنێت گروپی هەوار بە مۆنۆدرامای (وەک قەقنەس دەسووتێم )بەشداردەبن و لە دووەم ڕۆژی فێستیڤاڵەکەدا بەرهەمەکەیان نمایش دەکەن، ئەم چالاکییەی گروپی شانۆیی هەوار بە سپۆنسەری مەکتەبی ڕێکخراوەدیموکراتییەکانی (ی.ن.ک)ە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدايه‌ مۆنودرامای "وەک قەقنەس دەسووتێم" لە نووسینی م. گەزیزە عومەر و سینۆگرافیا و دەرهێنانی نەژاد نەجم و نواندنی هەوار فارس، ئەم نمایشە باس لە ئازار و خەمو موعاناتی ژنانی شانۆکار دەکات لەگەڵ ئەوەی مۆنۆدرامای وەک قەقنەس دەسووتێم  بەشداری چه‌ندين فێستیڤاڵی نێوخۆى و نێودەوڵەتی کردووه لە وڵاتانی مسر و تونس و عیراق بووە خاوەنی چەندها خەڵات. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP