محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، عێراق 80 تریلیۆن دیناری زیاده‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و پارانه په‌كخراون و “ناتوانین خه‌رجیانبكه‌ین”.
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و زیادكردنی فرۆشییه‌وه، 80 تریلیۆن دینار كه (50 ملیار دۆلار) ده‌كات له داهاتی نه‌وتی عێراق، دوای خه‌رجییه‌كان له خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تدا ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی یاسای بودجه‌وه‌كه به په‌كخراوی ماوه‌ته‌وه و ناتوانرێت خه‌رج بكرێت .
محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی ئه‌و پارانه‌وه ڕایگه‌یاند، نه‌بوونی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2022 وایكردووه نه‌توانرێت پاره‌كان خه‌رج بكرێن و به په‌كخراوه‌یی ماونه‌ته‌وه .
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، وتیشی: ئه‌گه‌ر له ساڵی 2023دا یاسای بودجه په‌سه‌ند نه‌كرێت، ئه‌وا یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری دارایی له‌و ساڵه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌وه‌ش ناتوانن داهاتی زیادبوو خه‌رجبكه‌ن و وڵات ده‌كه‌وێته به‌رده‌م قه‌یرانی ئابوریی گه‌وره‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP