ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه فێڵی له رابیته‌ی ئیسپانیا كردوه
راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی ئیسپانی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه كه ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه فێڵی له رابیته‌ی ئیسپانیا كردوه له گواستنه‌وه‌ی هه‌ردوو یاریزان ماركۆس ئه‌لۆنسۆ و هیكتۆر بیلیرین و له بۆنده‌كانی شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره هه‌یه ناساندنی هه‌ردوو ئه‌ستێره نوێیه‌كه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له نێو یاریگای كامپ نۆ نیه و له‌شاری وه‌رزشی به‌رشه‌لۆنه خوان گامبه‌ره ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا خۆی لێپرسراوێتی یاریگاكان وه‌رده‌گرێت پێش یارییه‌كان به یه‌ك رۆژ، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه بۆنده‌كانی ماركۆس ئه‌لۆنسۆ و هیكتۆر بیلیرین بۆیه‌ك وه‌رزه كه‌چی مه‌رجی سزای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆنده‌كه 50 ملیۆن یۆرۆیه كه‌چی دوای چه‌ند مانگێك ده‌توانن به‌خۆڕایی یانه‌كه جێبهێلن ، سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌رشه فێڵی له رابیته‌ی ئیسپانی كردوه له‌و دوو بۆنده به‌هۆی په‌یڕه‌وكردنی یاسای دادپه‌روه‌رانه‌ی داراییه‌وه ( یاسایی خاوێن ) ، له ئێستادا به‌رشه ده‌یه‌وێ بۆنده‌كان بكات به گرێبه‌ستی جدی و راسته‌قینه به بێ ئه‌وه‌ی قسه له‌گه‌ڵ بریكاری یاریزانه‌كان بكات .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP