له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا زیاده‌ی دارایی عێراق ده‌گاته‌ 25 ترلیۆن دینار

ئابوری
11:26 - 2022-09-15

هه‌یسه‌م جبوری راوێژكاری ته‌كنیكی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا زیاده‌ی دارایی وڵات ده‌گاته‌ 25 ترلیۆن دینار، به‌هۆی گۆڕینی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناریش، رێژه‌ی هه‌ڵاوسان 10 هێنده‌ به‌رزبوه‌ته‌وه‌.
وتیشی، گه‌شه‌ی ئابوری عێراق ده‌رئه‌نجامی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو روی له‌زیادبون كردوه‌، به‌جۆرێك داهاتی زیاده‌ی وڵات تا كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌گاته‌ 25 ترلیۆن دینار.
وتیشی، "بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سه‌باره‌ت به‌ بێتوانایی و نه‌بونی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ره‌وه‌، ناردنی پڕۆژه‌ و یاساكانی بۆ په‌رله‌مان به‌تایبه‌ت پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی دواخستوه‌".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌توانێت یاسایه‌كی فریاگوزاری په‌سه‌ند بكات، هاوشێوه‌ی ئاسایشی خۆراك، له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی نه‌توانرێت بودجه‌ی 2023 په‌سه‌ند بكرێت".
باسی له‌وه‌شكرد، "ساڵی رابردو 10 ترلیۆن دیناری عێراقیمان له‌ داهاتی نا نه‌وتیدا به‌ده‌ستهێنا، به‌پێی چه‌ند خه‌مڵاندنێكیش داهاتی گومرگه‌كان چوار هێنده‌ی ئه‌و داهاته‌یه‌ كه‌ ئێستا ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی وڵات". 
*******


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP