مەکتەبی رێکخستن: يه‌كێتى کادرێکی خەمخۆرو دڵسۆزی شەنگال و ئێزیدیەکانی لەدەستدا

کوردستان
11:26 - 2022-09-16

بەداخێکی زۆرەوە یەکێتی نیشمانی کوردستان 
کادرێکی خەمخۆرو دڵسۆزی شەنگال و ئێزیدیەکانی لەدەستدا 

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە بەرەبەیانی ئەمرۆ تیکۆشەرو نوسەرو کادری بەتوانای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڤاڵ خەیری شەنگالی ژیانئاوایی کردو بەم بۆنەخەمناکەوە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەی و خەڵکی شەنگال وخۆشمان دەکەین.خوازیارین دواکۆستی بنەماڵەی تێکۆشەری خەیری شەنگالی بێت و ئارامی بۆ ھاورێ و ھاوسەنگەرو دۆستەکانیشی ئەخوازین.
تێکۆشەر خەیری شەنگالی یەکێک بوو لەکادرە دیارەکانی سنوری مەڵبەندی شەنگال و موسڵ وتێکۆشەرێکی بوێرو چاونەترس وکادرێکی دڵسۆزو بەوەفای ڕێبازی سەرۆک مام جەلال بوو.ھەروەک نوسەر و ڕاگەیاندنکارێکی بەتواناو داکۆکیکارێکی سەرسەختی خەڵکی زوڵم لێکراوی شەنگال و شەنگالیەکان و ئێزیدیەکانبوو.لەکاتی داگیرکردنی شەنگال لەلایەن داعشەوە هەڤاڵ خەیری یەکێک بوە لەوتێکۆشەرانەی ڕۆڵێکی دیاری هەبوە لەشەڕی بەرگری لەشنگالدا بەداخەوەبەرەبەیانی ئەمرۆ ماڵئاویەکجارەکی لێکردین بۆیە لەدەستدانی هەڤاڵ خەیری زیانێکی گەورەیەلەیەکێتی و کەسوکارەکەی و خەڵکی شەنگال و مایەی داخە بۆهەموولایەک.
رۆحی شادبێت
مەکتەبی ڕێکخستنی 
یەکێتی نیشمانی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP