ئه‌مریكا نایه‌وێت بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وت جێبه‌جێبكرێت

ئابوری
20:45 - 2022-09-16

ئه‌مریكا فشاری له‌ حكومه‌تی عیراق كردووه‌ بۆ جێه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگا‌ی فیدراڵی سه‌باره‌ت به‌ فرۆشتنی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان.
 
به‌پێی راپۆرتێكی به‌ریتانی، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا فشارێكی زۆری له‌ حكومه‌تی عیراق كردووه‌ تاوه‌كو بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی فیدارڵی جێبه‌جێنه‌كات، چونكه‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌، كێشه‌ی ئابووری له‌ عیراق دروستده‌كات. 

به‌پێی راپۆرته‌كه‌، باربرا لیف، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی نزیك، نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی فیدراڵی گه‌یاندوه‌ به‌ به‌رپرسانی عیراق. 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێبكرێت، ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ی كه‌ له‌ عیراق كارده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه‌ ئابووریه‌ی كه‌ له‌ئێستادا له‌جیهان سه‌ریهه‌ڵداوه‌.
 
له‌ماوه‌ی رابردوودا، دادگای فیدراڵی عیراق بڕیاری ناده‌ستووریبوونی ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستانیدا، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه‌. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP