سالار مه‌حمود، ئه‌ندامی خولی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر دوای كۆتایی هاتنی چله‌ی ئیمام حسێن، لایه‌نه‌كانی نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، سه‌در ڕازی نه‌كه‌ن و بیانه‌وێت په‌راوێزی بخه‌ن، دۆخی عێراق جارێكی تر ڕوو له ئاڵۆزی ده‌كاته‌وه،
سالار مه‌حمود كه راوێژكاری پێشوو سه‌رۆكایه‌تی كۆماریش بوه، به ده‌نگی ئه‌مریكای راشیگه‌یاند، دۆخه‌كه بۆ كورد هیوا به‌خش نییه، چونكه لایه‌نه‌كان كار بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پۆست ده‌كه‌ن، نه‌ك ئیستیحقاقی ده‌ستوری خه‌ڵكی كوردستان، له‌ولاشه‌وه وڵاتانی هه‌رێمی پێچه‌وانه‌ی خواسته‌كانی كورد ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ن، بێگومان ئه‌وه‌شی پرۆسه‌ی سیاسی ئاراسته ده‌كات ئیراده‌ی ئیقلیمییه نه‌ك ناوخۆیی .
سالار مه‌حمود پێیوایه، كاركردن به میكانیزمی پشك پشكێنه، واده‌كات دۆخی عێراق ئارامی به خۆوه نه‌بینێت، به‌تایبه‌ت گه‌ر هه‌وڵی په‌راویزخستنی سه‌در بدرێت، وتیشی، "سه‌در له یارییه‌كه نه‌كشاوه‌ته‌وه، هه‌موو جوڵه‌یه‌كی سه‌در مانۆڕی سیاسییه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP