وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له به‌یانی ئه‌مڕۆوه سیستمی زانكۆلاینی بۆ وه‌رگرتنی خوێندكاران له زانكۆكان كاراكردووه و خوێندكاران ده‌توانن ده‌ست به پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم بكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندوه، له ئه‌مڕۆوه وێبسایتی رێگای زانكۆ بۆ ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی، تاوه‌كو سه‌عات 12ی شه‌وی ڕۆژی 27/9/2022 واته بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ كارا ده‌بێت.
جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، به‌وه‌ش ده‌رچوانی 12ی ئاماده‌یی له‌و ماوه‌یه ده‌توانن فۆڕمی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕبكه‌نه‌وه‌و پێشكه‌شی بكه‌ن، هه‌روه‌ك ده‌رچوان ده‌بێت به به‌كارهێنانی هه‌مان ناوی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ "یوزه‌رنه‌یم و پاسۆرد" كه پێشتر له خوێندنگه‌كانیان وه‌ریانگرتۆته‌وه فۆڕمی وه‌رگرتن پڕبكه‌نه‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه رونیشیكردووه‌ته‌وه، بۆ به‌رچاوڕونی زیاتری ده‌رچوانی پۆلی 12 و ئاشنابونیان به‌سیستمه‌كانی وه‌رگرتن "زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران" ده‌توانن له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه رێبه‌ری وه‌رگرتن به وردی بخوێننه‌وه وه‌ك بنچینه‌یه‌ك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كانیان، هه‌روه‌ها ده‌توانن سه‌ردانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی راوێژكاری زانكۆكان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی رونكردنه‌وه‌ی پێویست.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP