بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند قه‌رزی 15 بۆ 100 ملیۆن دینار ده‌درێت به جوتیاران و ده‌رچوانی كۆلێژی كشتوكاڵی.
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتیشی، له‌گه‌ڵ بانكی قیرتاس یاداشتی لێكتێگه‌یشتنیان واژۆكردووه، بۆ پێدانی قه‌رز به جوتیاران و ده‌رچووانی كۆلێژی كشتوكاڵ و ڤێتێنه‌ری.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد پرۆژه‌ی بچووك و مامناوه‌ندیان هه‌یه و بڕی قه‌رزه‌كه‌ش له‌نێوان 15 ملیۆن دینار بۆ 100 ملیۆن دینار ده‌بێت، ماوه‌ی دانه‌وه‌شی تاوه‌كو 5 ساڵه و دوای 6 مانگ له ده‌ستبه‌كاربوونی پرۆژه‌كه ده‌ست به‌دانه‌وه‌ی ده‌كرێت و هیچ سودێكی ناچێته‌سه‌ر.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌مڕۆه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتیه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بیرۆكه‌كان وه‌رده‌رگرن، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌واوه‌تی بۆ ده‌كرێت و ئاراسته‌ی بانكی قیرتاس ده‌كرێت، پاشان رێكاره‌كانی بۆ ده‌گیرێته‌به‌ر تاوه‌كو خاوه‌نی بیرۆكه‌كه سودمه‌ندبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP