بیست و یه‌كی ئه‌م مانگه دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌سپێده‌كاته‌وه‌و پێشنیازه‌یاسای (به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژیی خێزان و ئافره‌ت له هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كات
د. ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له نوسراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی كردوه، رایگه‌یاندوه، "پاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18)ی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریاندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بكه‌ن بۆ دانیشتنی ژماره (2)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی چواره‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان.
به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ چه‌ند پێشنیاز و پڕۆژه‌یاسایه‌ك ده‌كرێت له‌وانه ، پێشنیازه‌یاسای (به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژیی خێزان و ئافره‌ت له هه‌رێمی كوردستان) و پڕۆژه‌یاسای (په‌روه‌رده و فێركاری له هه‌رێمی كوردستان) و هه‌روه‌ها پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی ئاژه‌ڵان له هه‌رێمی كوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP