عه‌مید ئه‌حمه‌د له‌تیف، وته‌بێژی یه‌كه‌ی 70ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئاشكرایده‌كات، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی پله‌كانیان به‌رزكراوه‌ته‌وه، شایسته‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌كه‌یان بۆ خه‌رجده‌كرێت و ده‌خرێته سه‌ر مووچه‌كانیان.
وتیشی، ژماره‌یه‌ك له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی كه شایسته‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌بوون ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه و مه‌رسوومی هه‌رێمیان بۆ ده‌ركراوه و بڕیاره‌كه‌ش نێردراوه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
وته‌بێژی هێزه‌كانی 70 رونیشیكردوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به نووسراوێك پله‌به‌رزكردنه‌وه‌كه بۆ هێزه‌كانی 70 و 80 ده‌نێرێته‌وه‌و ورده‌كاریی بڕیاره‌كه ئاماژه‌ی پێكراوه‌و به‌ڵام تائێستا نازانرێت ئاخۆ له‌و ڕۆژه‌ی ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه، شایسته‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌كه بوونه، شایسته داراییه‌كه‌یان بۆ خه‌رجده‌كرێت یاخود له ڕۆژی ده‌رچوونی نووسراوه‌كه‌یه.
بۆیه چاوه‌ڕێی ئه‌و نووسراوه ده‌كه‌ن كه له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه ئاراسته‌یان ده‌كرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP