ئه‌مڕۆش خۆپیشاندانه
ناڕه‌زاییه‌كانی هاووڵاتیان له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران له‌نێو ویاندا
تارانی پایته‌خت، دژ به كوشتنی (ژینا ئه‌مینی) به‌رده‌وامه‌و هێزه ئه‌منییه‌كانش
كوژرانی 3 خۆپیشانده‌ریان پشتراستكرده‌وه.
به‌پێی وته‌ی چالاكوانان و ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی
كه‌له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، هێزە ئەمنییەکانی ئێران له
رووبه‌ڕوبونه‌وه‌كانیان دژ به خۆپیشانده‌ران توندوتیژیی به‌كارده‌هێنن و به‌وهۆیه‌وه‌و به وته‌ی چالاكوانان له رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان تائێستابه پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان زیاتر له 5 کەس گیانیان لە دەستداوەو
بە سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون و ژمارەیەکی زۆری خەڵکیش لە شارە جیاوازەکان دەستگیرکراون.
له شاره‌كانی مه‌شهه‌د،
ئه‌راك، ساری، هه‌مه‌دان، قه‌زوین، كرمانشان، ئیلام و .. هتد، خۆپیشاندان به‌رده‌وامه‌و
له‌شاری هه‌مه‌دان خۆپیشانده‌ران بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئێرانیان سوتاندووه و له
قه‌زوینیش چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی ئه‌و هێزانه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا
گیراوه یان سووتێندراوه، له‌شاری ته‌برێزیش گرژی و ئاڵۆزی توند له نێوان خۆپیشانده‌ران
و هێزه ئه‌منیه‌كان دروستبوه
هه‌روه‌ها خوێندکارانی
زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تەورێزش به خۆپیشاندانه‌كانه‌وه په‌یوه‌ستبوونه‌و
دروشمی “لەکوردستان تا تەورێز تاقەتمان بووە لێوڕێژ” ده‌ڵێنه‌وه.
هاوكات هاوڵاتیان شاری
لە تارانی پایته‌خت ڕژانە ناو بازاڕەکانەوە و بەوتنەوەی دروشم داوایان لە خەڵکی
کرد بەشداری ناڕەزاییەکان ببن.
حزب و لایه‌نه سیاسییه
ئۆپۆزسیۆنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانش، داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن به‌و خۆپیشاندانانه‌وه
په‌یوه‌ست بن و به‌شێوه‌ی فراوان به‌شدار بن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP