قوباد تاڵەبانی رۆڵ و خزمەتی زانایانی ئاینی کوردستان بەرزدەنرخێنێت

کوردستان
11:25 - 2022-09-21


قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران له‌ یادی ٥٢ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، له‌ پەیامێکی پیرۆزباییدا، وێڕای پیرۆزبایی، رۆڵ و خزمەتی زانایانی ئاینی کوردستان بەرز دەنرخێنێت كه‌ رۆڵی پێشەنگی ھەبووە لەداکۆکیکردن لەچاکەی گشتی و چەتری کۆکەرەوەی زانا و مامۆستایانی ئایینی بووه‌.

دەقی پەیامەکە : 

بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
مامۆستایانی ئاینی پایەبەرز
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت
بەبۆنەی یادی ٥٢ ساڵەی  دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم زانایان و مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم.
رۆڵ و خزمەتی زانایانی ئاینی کوردستان بەرز دەنرخێنین، کەھەمیشە گرنگیانداوە بەگیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و رەتکردنەوەی بیری توندڕەوی و توندوتیژی زوڵم بەرامبەر ژنان بەتایبەتی و مرۆڤ بەشێوەیەکی گشتی.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، وەک رێکخراوێکی ئایینی و نیشتمانیی و پیشەیی چاکەخواز، رۆڵی پێشەنگی ھەبووە لەداکۆکیکردن لەچاکەی گشتی و چەتری کۆکەرەوەی زانا و مامۆستایانی ئایینی بوە، ھیوادارم لەخزمەت بە ئایین و زانایان و کوردستان بەردەوام بێت و یادەکەتان ببێتە مایەی بەھێز بوونی زیاترتان.
دووبارە یادەکەتان پیرۆزبێت و ھەر سەرکەوتووبن.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP