گه‌رمیان ــ پۆلیس كوژرانی هاووڵاتییه‌كی راگه‌یاند

کوردستان
15:38 - 2022-09-21


 
پۆلیسی گه‌رمیان كوژرانی كه‌سێكی راگه‌یاند، كه‌ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌ك گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

عه‌لی جەمال قه‌دوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو لەگوندی باناسیاوی سەر بەناحیەی کوڵەجۆ تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (ه - ع - ح) لەدایکبوی 1985 گه‌یه‌نراوه‌ته‌ بەشی فریاکەوتنی نه‌خۆشخانه‌ی شەهید هەژار لەکەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو.

باسی له‌وه‌شكردوه‌، "بەوتەی کەسوکاری كوژراوه‌كه‌، ئه‌و كه‌سه‌ لە گوندی باناسیاو حەزی بەخێوکردنی ماسی هەیە، لەگەڵ هاوڵاتیەک بەشەڕهاتوە کە ئەویش کاری بەخێوکردنی ماسی دەکات لەهەمان گوند، تۆمەتبار بەچەک تەقەی له‌كوژراوه‌كه‌ کردوەو لەئەنجامدا بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستداوە".

ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو:"لەئێستادا بەبڕیاری دادوه‌رو بەگوێره‌ی مادەی 405، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار دەرچوەو پۆلیس چونەتە شوێنی ڕوداوەکەو پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕوداوەکە کردۆتەوە".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP