جه‌بار مه‌عموری سه‌ركرده له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و محه‌مه‌د شیاع سودانی، كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌رنامه‌ی كابینه‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت 150 ئه‌ندام په‌رله‌مان ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی كوتله جیاوازه‌كان و خستنه‌ڕووی خاڵه گرنگه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سودانیه‌وه، ئه‌نجامی ئه‌رێنی به‌ده‌ستهێنا به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی ڕه‌هه‌ندی ئابوری و دووركه‌وتنه‌وه له‌هه‌ڵه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، كه بووه‌هۆی زیادبوونی نرخ له‌بازاڕه‌كان و به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی هه‌ژاری به‌ڕێژه‌ی 30%.
باسی له‌وه‌شكرد، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان یه‌كلاییكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام بابه‌ته‌كه پێویستی به‌هه‌ماهه‌نگی و كۆده‌نگی سیاسی هه‌یه كه‌به‌پێی پێشبینییه سه‌ره‌تاییه‌كان، له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا به‌یه‌كجاریی چاره‌سه‌رده‌كرێت.
هاوكات دوێنێ سێشه‌مه‌ش محه‌مه‌د شیاع سودانی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه جیاوازه‌كان كۆبوه‌وه و به‌رنامه‌ی داهاتووی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی بۆیان خسته‌ڕوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP