دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له ماڵپه‌ڕی ره‌سمی خۆی بڵاویكرده‌وه، بڕیاریداوه به پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بڕگه‌كانی (2) و (3)ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به ژماره (109) بۆ ساڵی 2020 و بڕیاری (311)ی ساڵی 2021 كه تایبه‌تن به ته‌واوكردنی هه‌نگاوه‌كانی دامه‌زراندنی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی و ڕاسپاردنی ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وت به سه‌رۆكی كۆمپانیاكه.
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره‌ش دادگه‌ی باڵای فیدراڵی باسی له‌وه‌كردوه، به‌رده‌ست نه‌خستنی رێكاره پێویسته‌كان له لایه‌ن لایه‌نه راسپێردراوه‌كان به‌پێی یاسا بۆ پاراستنی سامانی گشتی كه له راستیدا سامانی هه‌موو رۆڵه‌كانی گه‌له، بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی 27ی ده‌ستوور پێشێل ده‌كات.
بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عیراق له‌سه‌ر سكاڵای هه‌رسێ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق عوده‌ی عه‌واد مسته‌فا جه‌بار سه‌نه‌د و باسم خه‌شان ده‌رچووه.
لای خۆشیه‌وه باسم خه‌شان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند" پێدانی پۆستی سه‌رۆكی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانیی عێراق به وه‌زیری نه‌وت بۆ ئه‌وه بوو له دوای كۆتاییهاتنی كاری ئه‌م حكومه‌ته له پۆستی سه‌رۆكی كۆمپانیاكه و ئیمزاكردنی گرێبه‌ستی گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وام بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP